Accessibility links

له‌ مۆسکۆ خۆپیشاندانه‌


هه‌زاران لایه‌نگری ئۆپزسیۆن له‌ مۆسکۆ پایته‌ختی ڕوسیا گردبووبوونه‌وه‌ و داوای ئازادکردنی ئه‌و که‌سانه‌ ده‌که‌ن که‌ به‌ زیندانی سیاسی ناودێریان ده‌که‌ن.

خۆپیشاندانه‌که‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ بۆ نیشاندانی پشتیوانی بوو له‌و خه‌ڵکه‌ی پاش پێکدادانه‌کانی مانگی 5 ی ساڵی 2012 ی نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌کانی پۆلیس ده‌ستگیرکران.

ئه‌و ڕووداوانه‌ش له‌ ئێواره‌ی سوێندخواردنی یاسایی ڤلادیمیر پوتن دا بوو بۆ وه‌رگرتنی گه‌ڕی سێهه‌می سه‌رۆکایه‌تی ڕوسیا.

خۆپیشانده‌ران دروشمی جۆراوجۆریان هه‌ڵگرتبوو وه‌ک (زیندانیانی سیاسی ئازاد بکه‌ن) و هه‌ره‌وه‌ها وێنه‌ی گیراوه‌کانیشیان به‌رز کردبووه‌وه‌.

خۆپیشاندانه‌که‌ی ئه‌مڕۆی مۆسکۆ ئاشتیانه‌ بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێزێکی زۆری پۆلیس بڵاوکرابوونه‌وه‌ له‌ شوێنه‌کانی خۆپیشاندانه‌که‌ی تیادا به‌ڕێوه‌ ده‌چوو.
XS
SM
MD
LG