زیندانیه‌ک که له لایه‌ن له‌شکری نایجیریاوه ده‌ستگیر کرابوو و وه‌ک چه‌کدارێکی تۆڕی تێرۆریستی بۆکۆ حه‌رام ناسێنراوه ده‌ڵێت توندڕه‌وان له وڵاتی چاد و نایجیر و کامیرون به‌شدارن له سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلامیانه‌ی باکوری ڕۆژهه‌لاتی نایجیریا.
ئه‌وانه‌ی ئه‌م گیراوه باسی ده‌کات پشتڕاستکردنه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌کانی ڕزگاربووانه له هێرشه‌کان و جارێکی تریش ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی هێناوه‌ته ئاراوه به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی ڕۆژێک له ڕۆژان به ده‌سته و تاقمی چه‌ته و ڕێگر داده‌نران و کێشه‌یان بۆ هێزه ئاسایشیه‌کان ده‌نایه‌وه و ئێستا هاوبه‌ندییان پێکهێنابێت له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێکخراوه ڕادیکاڵیانه‌ی په‌یوه‌ندییان به ئه‌لقاعیده‌وه هه‌یه.
ئه‌و که‌سه گیراوه ده‌ڵێت ناچارکراوه ببێته بۆکۆ حه‌رام وه ده‌شڵێت ئه‌و ڕێکخراوه زۆر ئه‌ندامی خاوه‌ن بڕوا و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی هه‌یه وه‌ک پزیشک و میکانیک و قه‌ساب و شاره‌زای ئاسایشی و ڕاهێنه‌ری چه‌کیش.
شه‌وی ڕابردوو ئه‌و زیندانیه له‌به‌رده‌م ڕۆژنامه‌واناندا باسی له‌و بابه‌تانه ده‌کرد به‌ڵام ناوی خۆی ئاشکرا نه‌کرد وه‌ک ده‌یگوت نه‌بادا توندڕه‌وان زیان له که‌س و کاری بده‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌م گیراوه باسی له‌وه‌ش کردووه زۆرێک له چه‌کداره‌کانی بۆکۆ حه‌رام ده‌یانه‌وێت واز بێنن به‌ڵام ده‌ترسن.