ئه‌مه‌ریکا و به تایبه‌تی وه‌زیری ده‌ره‌وه جان کێری هه‌وڵه‌کانی چڕتر کردوون بۆ ئه‌وه‌ی کۆنفڕانسی ژنێڤی 2 له کۆتایی مانگی داهاتوو به‌ڕێوه بچێت به هیوای شیانی به‌دی هاتنی ئاشتی بۆ سوریا که زیاتر له دوو ساڵه شه‌ڕی ناوخۆی لێبهردهوامه و بۆته مایه‌ی کوژرانی زیاتر له100،000 که‌س و ئاواره‌بونی ملیۆنان که‌س له ناو بۆ ده‌ره‌وه‌ی سوریا.
دکتۆر به‌نگی حاجۆ نوسه‌ری سیاسی ده‌ڵێت ئۆپۆزسیۆنی سوریا 'رئالیستیک' بیرناکاته‌وه و چاوی له‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتی ڕاده‌ست بکرێت. وه‌لید حاجی نوێنه‌ری پارتی یه‌کیه‌تی کورد-سوریا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بێت‌و ئۆپۆزسیۆن به‌شداری له کۆنفڕانسه‌که دا نه‌کات کارتی سه‌ۆزی داوه‌ته بشار ئه‌سه‌د تا زیاتر له‌ده‌سه‌ڵاتدا بمێنیته‌وه.