تەنها لە ماوەى ئەم مانگەدا چوار رۆژنامەنووس لە شارى موسڵ کوژراون و ڕۆژی پـێـنجشهممهش رۆژنامەنووسێکى دیکە کوژرا، هاوکات بەهۆى ڕووداوە ئاسایشیەکانیش 2 هاوڵاتى سیڤیل کوژران.
سەرچاوەیەک لە کەناڵى موسڵیەى کەرتى تایبەت بۆ دەنگى ئەمریکای ئاشکرا کرد کەوا نیوەڕۆى پـێنچشەممە و لەو کاتەى بەشار نەعێمى، کامێرامان لە کەناڵەکە بەرەو ماڵەوە دڕۆیشت لە ناوچەى نەبى شیتى ناوەڕاستى موسڵ لە لایەن چەند چەکدارێکەوە دەستڕێژى گولـلەى لێ دەکرێت و دەستبەجێ گیان لەدەست دەدات. کارمەندانى کەناڵەکە و هێزە ئاسایشیەکان دەگەنە شوێنى ڕووداوەکە و تەرمى ناوبراو بۆ نەخۆشخانە و یەکەى پزیشکى دادوەرى دەگوازنەوە. رێک دوا بەدواى ڕووداوەکەش ژمارەیەکى زۆرى رۆژنامەنووسانى شارى موسڵ لە بەردەم نەخۆشخانەى کۆمارى گشتى گردبووەنەوەیەکیان رێکخست و دەستدرێژى بەردەوامى سەر رۆژنامەنووسانیان بە توندى شەرمەزار کرد. رۆژنامەوان ڕەعهد جەماس لەو بارەیەوە و لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگى ئەمریکا دەڵێت هەڵمەتێکى ڕێکخراو لە دژى رۆژنامەنووسانى موسڵ بەڕێوە دەچێت.
لە ڕووداوێکى ترى ئاسایشیشدا هەر ڕۆژی پـێـنجشهممه بەهۆى تەقینەوەى بۆمبێکى چێنراو لەناو گازینۆیەک لەناوچەى غەفران لە رۆژئاواى موسڵ 2 هاوڵاتى سیڤیل کوژران و 6 ى دیکەش برینداربوون. هاوکات سەرچاوەیەکى پۆلیس ڕایگهیاند لە ئاکامى هەڵمەتێکى سەربازى لە ناوچەى جەزیزەى باشورى موسڵ 12 چەکدارى داواکراو دەستگیرکراون.
شایەنى باسە ڕەوشى ئاسایش لە شارى موسل روو لە خراپـربوونی زیاتر دەکات و لەو چوار چێوەیەشدا مەترسیەکى گەورە لەسەر رۆژنامەنووسان هەیە بەجۆرێک لە ماوەى کەمتر لە20 ڕۆژدا و تەنها لە شارى موسڵ چوار رۆژنامەنووس کوژراون.