ئه‌مه‌ریکاو هێزه‌کانی تری جیهان هه‌وڵه‌کانیان چڕترکردون بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک داندراوه کۆبونه‌وه‌ی ژنێڤی 2 له کۆتایی مانگی داهاتو به‌ڕێوه بچێت به ئامانجی به‌ڕێوه چونی گفتوگۆی ئاشتی نێوان حکومه‌ت و ئۆپۆزسیۆنی سوریا و بڕانه‌وه‌ی شه‌ڕی ماڵوێرانکاری سوریا.
له هه‌مانده‌م، سێشه‌ممه، گروپی دۆستانی سوریا که ئه‌مه‌ریکاشیان له‌گه‌ڵدایه له له‌نده‌ن کۆده‌بنه‌وه وه‌ک ئاماده‌کاری بۆ کۆنفرانسی ژنێڤ.
سکرتێری گشتی پارتی یه‌کێتی کورد(سوریا) ئیبراهیم برۆ ده‌ڵێت چونی بشار ئه‌سه‌دمه‌رجی سه‌ره‌کی به‌شداری ئۆپۆزسیۆن له کۆنفرانسه‌که ده‌بێت. ئه‌و ده‌شڵێت ئاسته‌نگی به‌رده‌م ئه‌مه‌ریکاو رووسیا ئه‌وه‌یه چۆن بتوانن کارێکی وا بکه‌ن یه‌ک شانده نوێنه‌رایه‌تی ئۆپۆزسیۆن له کۆنفرانسه‌که بکات.