ڕه‌هه‌ندی پێشهاته‌کان: ئاماده‌کارییه‌کان بۆ سازدانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد به کوێ گه‌یشتون؟
له پاش چه‌ند جار وه‌پاشدان، وابڕیاره کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له 25 مانگی یازده له هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان به به‌شداری نوێنه‌رانی هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان به‌ڕێوه بچێت.
پرسیار زۆرن سه‌باره‌ت به هه‌نگاوه‌کانی ئاماده‌کاری بۆ به‌ستنی ئه‌م کونگره‌یه و ئایا کۆده‌نگی هه‌یه نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کان بۆ دیارکردنی ئامانجێکی یه‌کگرتوو؟! و ئایا هیچ لایه‌نێک باڵی به‌سه‌ر کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری دا کێشاوه؟ ئه‌مه ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی به‌رنامه‌ی ڕه‌هه‌ندی پێشهاته‌کانه.
میوانه‌کان: حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ئامادکاری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد و جێگری سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و وته‌بێژی ئه‌م حیزبه و عبدولباقی یوسف ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی یه‌کێتی کورد له سوریا. مۆعته‌به‌ر شێروانی به‌ر‌نامه‌که‌ی به‌ڕێوه برد.