کاربه‌ده‌ستانی عێراق ده‌ڵێن له ئاکامی ئۆتۆمبێل ته‌قاندنه‌وه‌یه‌ک و هێرشکردنه سه‌ر ئه‌نجومه‌نێکی خۆجێی به‌لانی که‌م 10 که‌س کوژراون.
خوێناوی ترین هێرشی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له گوندێکدا بووه له باکوری به‌غدا کاتێک ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێک ماڵی ئه‌فسه‌رێکی پۆلیسی کردبووه ئامانج و له‌و هێرشه‌دا باوک و برایه‌ک و پێنج برازا ی ئه‌فسه‌ره‌که کوژران.
برازاکانی ئه‌و ئه‌فسه‌ره ته‌مه‌نیان له 7 بۆ 11 ساڵ بوون.
پۆلیس ده‌ڵێت له ده‌می هێرشه‌که‌دا شه‌ش که‌سی تریش بریندار بوون و ده‌شڵێت له‌کاتی ته‌قینه‌وه‌که‌دا ئه‌فسه‌ره‌که‌ی پۆلیس له ماڵ نه‌بووه.
هاوکات هێزه ئاسایشیه‌کان هێرشێکیان پوچه‌ڵکرده‌وه بۆسه‌ر ئه‌نجومه‌نی خۆجێی شارۆچکه‌ی ڕه‌واح له رۆژئاوای عێراق و وه‌ک سه‌رچاوه‌کان ئاماژه‌یان پێکردووه هێرشی خۆکوژی بووه و 5 که‌س به‌شداربوون تیایدا و جل و به‌رگی پۆلیسی عێراقیشیان پۆشیبوو.
موسه‌نا ئیسماعیل سه‌رۆکی کۆمیته‌ی ئاسایشی له شارۆچکه‌که به ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێسی گوتووه کاتێک ئه‌و 5 که‌سه ویستیان هێرشه‌که‌یان بکه‌ن دووانیان کوژران و سیانه‌که‌ی تریشیان له ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌که خۆیان ته‌قاندبووه‌وه.
هه‌ر له‌و شه‌ڕه‌دا وه‌ک به‌ڕێز ئیسماعیل باسی ده‌کات دوو پۆلیس و کاربه‌ده‌ستێکی سیڤیڵی کوژراون و 20 که‌سی تریش بریندارن.