سه‌ره‌ک وه‌زیری پاکستان ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه بۆ سه‌ردانێکی چوار ڕۆژی ده‌گاته واشنتۆن به مه‌به‌ستی وتووێژکردن له‌سه‌ر ئه‌و دۆسێیانه‌ی بوونه‌ته مایه‌ی به‌رز و نزمی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان واشنتۆن و ئیسلام ئاباد له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوودا.
نه‌واز شه‌ریف، سه‌ره‌ک وه‌زیری پاکستان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا له واشنتۆن کۆده‌بێته‌وه.
ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه ده‌ستپێکی وتووێژه فه‌رمیه‌کانه له‌گه‌ڵ به‌رزترین کاربه‌ده‌ستی پاکستان‌دا له ماوه‌ی چه‌ندان ساڵی ڕابردوودا.
دواتر له دره‌نگانێکی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌ره‌ک وه‌زیری پاکستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆباما له کۆشکی سپی کۆده‌بێته‌وه.
ئه‌م کۆبوونه‌وانه‌ش هاوکاته له‌گه‌ڵ هه‌ڵسه‌نگاندن و تاوتوێکردنه‌کانی هه‌ردوو وڵات بۆ دۆسێکانی وه‌ک له‌ناوبردنی تێرۆریزم و هه‌روه‌هاش هێرشی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانی ئه‌مریکایی له‌ناو خاکی پاکستان‌دا.
کاربه‌ده‌ستانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ستایشی نه‌واز شه‌ریفیان کردووه بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌یدات به مه‌به‌ستی که‌مکردنه‌وه و هێورکردنه‌وه‌ی پشێویه‌کانی ناوچه‌که له‌وه‌تای له مانگی پینجه‌وه بۆ پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیری هه‌ڵبژێردرا.
ئه‌مریکا چاوی له‌سه‌ر ئیسلام ئاباده تا ڕۆڵی یارمه‌تیده‌ری خۆی بنوێنێت له‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ ئاشته‌وایی ده‌درێن له نێوان تاڵیبانه‌کان و ئه‌فغانستانی دراوسێیدا.
وه‌ک ئاماژه‌یه‌کیش بۆ په‌ره‌سه‌ندنی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بڕیاری دابینکردنه‌وه‌ی یه‌ک ملیار و شه‌ش سه‌د ملیۆن دۆلاری داوه وه‌ک کۆمه‌کی ئابوری و له‌شکری بۆ پاکستان، که له ده‌می ساردبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کاندا ڕاگیرا له ساڵی 2011 له‌پاش هێرشه نهێنیه‌که‌ی ئه‌مریکا له‌ناو پاکستان‌دا بۆ کوشتنی ئوسامه بن لادن.