دوابه‌دوای ئاگادارکردنه‌وه‌که‌ی باڵێوزخانه‌ی وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به شیانی هێرشی تیرۆرستیی لهکامپالا پایته‌ختی ئۆگه‌ندا ، ڕێوشوێنی ئاسایشیی تووند‌و تۆڵ گیراوه‌ته‌به‌ر.
ئیدن سینکومبی ده‌مڕاستی پۆلیسی ئۆگه‌ندا ده‌ڵێت ئاگادارکردنه‌وه‌که‌ی وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به هه‌بوونی مه‌ترسی هێرشی تیرۆرکاری پاش دڵنیابوونمان له‌وه‌ی زانیاریه‌کانی لایانه ڕاست و دروسته و پلانێکی تیرۆرستیی بۆ هێرشکردنه سه‌رمان هه‌یه به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن ڕێکخراوی ئه‌لشه‌بابه‌وه هه‌ربۆیه به‌هێند وه‌رمان گرت و بهچاوکراوهیییهوه هه‌وڵده‌ده‌ین ئاسایشیی پایته‌خت و دوروبه‌ریشی بپارێزین.
پۆلیسی چه‌کدار به‌سه‌گی پۆلیسیه‌وه له‌ناو بازاڕه گه‌وره‌کان پشکنینی ئۆتۆمۆبێل و خه‌ڵکی سیڤیڵ ده‌که‌ن چونکه خه‌ڵکێکی زۆر ده‌چن بۆ ئه‌و بازاڕانه.
هێزه‌کانی ئاسایشی ئۆگه‌ندا لێکۆڵینه‌وه له‌و ئه‌گه‌ره ده‌که‌ن تیرۆرسته‌کان له ئێستادا لهووڵاتهکهدابن و ئاماده‌بن بۆ ئه‌نجامدانی کاری تیرۆرستیی.
له‌ساڵی 2010 له کامپالا رێستۆرانتێک ئامانجی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک بوو که زیاتر له 70 که‌سی تیادا کوژرا.