سیناتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ده‌گمه‌نی ده‌بێت له‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌دا که ته‌نها چه‌ند ڕۆژێکه به‌ر له دوا واده بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی قه‌رزه‌کانی ئه‌مریکا.
سیناتۆر هاری ڕید، ڕیێه‌ری دیموکراته‌کان له سینات ده‌ڵێت خۆی و میچ مه‌ککۆنێل ڕێبه‌ری کۆماریه‌کان ڕۆژی شه‌ممه وتووێژێکی پۆزه‌تیفانه‌یان هه‌بووه، به‌ڵام ده‌شڵێت هێشتا هه‌ردوو لا ڕێگه‌یه‌کی دوور و درێژیان له پێشه.
به‌ڕێز ڕید ره‌خنه‌ی له کۆماریه‌کان گرتووه چونکه پلانێکی دیموکراته‌کانیان ڕه‌تکردۆته‌وه که تایبه‌ت بووه به به‌رز کردنه‌وه‌ی ئاستی وه‌رگرتنی قه‌رز له‌لایه‌ن حکومه‌تی ئه‌مریکاوه بۆ ساڵی داهاتوو.
کۆماریه‌کان ده‌ڵێن هه‌ر پێشنیازێک بێت، پێویسته که‌م کردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌کانیی تیادا بێت.
سه‌رۆک ئۆباما ئاگاهی داوه که ده‌شێت زیان له ئابوری بکه‌وێت ئه‌گه‌ر بێتوو واشنتۆن شکست بێنێت له دانه‌وه‌ی ئه‌و پارانه‌ی له‌سه‌ریه‌تی، که ئه‌مه بۆ یه‌که‌مین جار ده‌بێت له مێژوودا.
ڕۆژی 5شه‌ممه دوا واده‌یه بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی قه‌رزکردنی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا.