به‌هۆی دوو ڕووداوی ئاسایشی جیاواز ڕۆژی سێشه‌ممه له شـاری موسڵ، گوته‌بێژی ڕه‌سمی پارێزگای موسڵ ده‌کوژرێت و له شه‌ڕ و پـێـکدادانێـکیشـدا 6 چه‌کدار کوژران.
پـۆلیس ڕایگه‌یاند سه‌رله‌به‌یانی سێشه‌ممه چه‌ند چه‌کدارێـکی نه‌ناسراو له گه‌ڕه‌کی مه‌جموعه له باکوری موسڵ ده‌سـتڕێژی گولـله‌یان له سه‌عه‌د زه‌غلول گوته‌بێژی ڕه‌سمی پارێزگای موسڵ کرد له به‌رده‌م ماڵه‌که‌ی خۆی و ده‌سـتبه‌جێ کوشتیان.
به‌مه‌ش دووه‌مین گوته‌بێژی پارێزگای نه‌ینه‌وا له ماوه‌ی که‌متر له سێ مانگ ده‌کوژرێن پاش ئه‌وه‌ی له ڕێـکه‌وتی 8 ی مانگی حه‌وتی ئه‌مسـاڵ له هه‌مان گه‌ڕه‌ک قه‌حتان سـامی گوته‌بێژی پارێزگای موسڵ له لایه‌ن چه‌ند چه‌کدارێـکه‌وه کوژرا.
له لایه‌کی تریشه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌کی پـۆلیس تایبه‌ت بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند که‌وا نیوه‌ڕۆی سێشه‌ممه هێزێـکی فیرقه‌ی سێی سوپای عێراق له ناوچه‌ی شورا له باشوری موسڵ ڕووبه‌ڕووی چه‌ند چه‌کدارێـک بوونه‌وه و به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕ و پـێـکدادانه‌ش 6 چه‌کدار و یه‌ک سه‌ربازی سـوپای عێراق کوژران و نزیکه‌ی 10 چه‌کداری گومانباریش ده‌سـتگیرکران.
شایه‌نی باسه ڕۆژ له دوای ڕۆژ ڕه‌وشی ئاسایشی له عێراق به گشـتی و له شـاری موسڵ به تایبه‌تی ڕوو له ئاڵۆزی زیاتر ده‌کات و کرده‌وه چه‌کداری و خۆکوژیـیه‌کانیش په‌ره‌یان سه‌ندووه، هه‌ر ئه‌وه‌ش وه‌های کردووه ڕێـکخه‌رانی خۆپـیشـاندانه‌کانی شـاره سووننه‌کانی عێراق بڕیاریان داوه که له ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی داهاتوو مانگرتن ڕابگه‌یه‌نن و خۆپـیشـاندان ئه‌نجام بده‌ن له دژی کردنه ئامانجی پـیرۆزیـیه ئاینیـیه‌کان و که‌سـایه‌تیـیه دیاره‌کانی سووننه‌کان و هه‌روه‌ها هاوڵاتیانیش.