یه‌کشه‌ممه، ده‌سته‌یه‌کی شاره‌زایانی چه‌کی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ده‌ستیان به پڕۆسه‌ی له ناو بردنی چه‌کی کیمیاوی سوریا کرد و چاوه‌ڕێ ده‌کرێت ئه‌م پرۆسه‌یه به‌که‌می تا ناوه‌ڕاستی ساڵی داهاتو به‌رده‌وام بێت. له هه‌مانده‌م، سه‌رۆکی سوریا بشار ئه‌سه‌د به‌م دواییانه گفتوگۆی داوه‌ته ژماره‌یه‌کی زۆر له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی نێونه‌ته‌وه‌یی وله ناوخۆش گفتوگۆکه‌ی له گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی 'تشرین' ده‌نگی داوه‌ته‌وه. سه‌رۆکی سوریا ده‌ڵێت هیچ پێش مه‌رجی بۆ گفتوگۆی 'ژنێوی 2" نیه به‌ڵام له‌گه‌ڵ تێرۆریستانیش گفتوگۆ ناکات.
پارێزه‌ر و چالاکی بواری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت بشار ئه‌سه‌د وه‌همێکی بۆ دروستبوه که کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌رفه‌تێکی تری پێداوه به‌ڵام رژێمه‌که‌ی شه‌رعییه‌تی له‌ده‌ستداوه و ده‌بێت دادگایی بکرێت چونکه ده‌ستی له کۆمکوژی به دژی مرۆڤایه‌تی داوه و ده‌ستی له تاوانی جه‌نگی داوه. به‌ڕێز مسته‌فا ده‌شڵێت مه‌ترسی هه‌ره گه‌وره له‌سه‌ر سوریا ڕژێمی بشار ئه‌سه‌ده و هوشداریش ده‌دات که ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕژێمه به‌رده‌وام بێت په‌یامێکی ناخۆشه بۆ ته‌واوه‌تی جیهان.