کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن پشکنه‌رانی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ستیانکردووه به له‌ناوبردنی عه‌مماری چه‌که کیمیاییه‌کانی سوریا.
ده‌سه‌ڵاتداران گوتوویانه ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه یه‌که‌م ڕۆژی ده‌ستکردنه به پرۆسه‌ی چه‌ک داماڵین و ئه‌و دامه‌زراوانه‌ش ده‌گرێته‌وه که به‌کارهێنراون بۆ دروستکردنی ئه‌و جۆره چه‌کانه.
ئه‌م ده‌سته‌یه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له پسپۆڕانی ڕێکخراوی قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌کی کیمیایی له لاهای پێکهاتووه و هه‌روه‌هاش کارمه‌ندانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان یارمه‌تییان ده‌ده‌ن.
واشنتۆن و مۆسکۆ ڕیکهوتون له‌سه‌ر ئه‌م پرۆسه‌یه و وه‌هاش چاوه‌ڕوان ده‌کرێت تا هه‌رهیچ نه‌بێت ناوه‌ڕاستی ساڵی 2014 بخایه‌نێت.
له مانگی ڕابردوودا به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا گوتی ئه‌و بڕیاری چه‌کداماڵینه جێبه‌جێ ده‌کات و ئاماژه‌ی به به‌شداری سوریاش کرد له په‌یماننامه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییدا بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌کی کیمیایی.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنانه‌ی سه‌رۆکی سوریا چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک به‌ر له بڕیاره‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بوو تا سوریا چه‌که کیمیاییه‌کانی له‌ناوبه‌رێت.
ئه‌م بڕیاره‌ش بۆ له‌ناوبردنی چه‌که کیمیاییه‌کانی سوریا پاش ئه‌و هێرشه کیمیایه‌ی مانگی هه‌شت بوو که کرایه سه‌ر ناوچه‌یه‌کی نزیک دیمه‌شقی پایته‌خته‌وه و سه‌دان که‌سی سیڤیڵی تیادا کوژران و منداڵیش له نێو کوژراوه‌کاندا هه‌بوون.
کاربه‌ده‌ستێکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌و مه‌رجه‌ی ناوی نه‌هێنرێت به ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس ی گوتووه ناتوانێت پشتڕاستی بکاته‌وه چی له‌ناوبراوه به‌ڵام ده‌ڵێت چه‌ک و مه‌تریاڵی دروستکردنی چه‌کی کیمیاییش ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له‌ناوبراون.