سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت زانیاریه‌کانی وڵاته‌که وه‌های مه‌زه‌نده ده‌که‌ن ئێران له ماوه‌ی ساڵێک یان زیاتر چه‌کی ناو‌کی دروست ده‌کات.
له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس سه‌رۆک براک ئۆباما دانی به‌وه‌دا ناوه که مه‌زه‌نده‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا تۆکمه‌تره وه‌ک له‌وانه‌ی ئیسرائیل که ده‌ڵێت ئێران زۆر نزیکتره له دروستکردنی چه‌کی ئه‌تۆمی.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت ده‌بێت جیهان قسه‌کانی حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆکی ئێران تاقیبکه‌نه‌وه تا بزانرێت سه‌رۆکی ئێران چه‌ند ڕژده له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنی دیپلۆماسیانه‌ی به‌رنامه ناوکیه مشت و مڕ له‌سه‌ره‌که‌ی تاران.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی براک ئۆباما سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا پاش په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فونیه‌که‌ی مانگی نۆ دێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئێران‌دا، که یه‌که‌م په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیه له ماوه‌ی سی ساڵه‌ی ڕابردوودا له نێوان گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی هه‌ردوو وڵات‌دا.