داخستنی به‌شێـکی ئۆفیسه‌کانی حکومه‌تی فێدراڵی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا بوو به فه‌رمی، پاش ئه‌وه‌ی هه‌ردوو خانه‌ی کۆنگرێسی ئه‌مریکا نه‌یانتوانی بگه‌نه ڕێکه‌وتنێک له‌سه‌ر به‌رنوسی خه‌رجیه‌کان و هه‌روه‌هاش مۆرکردنی سه‌رۆک ئۆباما بۆ به‌رنامه‌ی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی.
دره‌نگانێکی ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران که کۆماریه‌کان تیایدا زۆرترایه‌تین به‌رنوسێکی تری خه‌رجیه‌کانی په‌سه‌ند کرد که دواخستنی پلانه ته‌ندروستیه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆبامای به دوای خۆیدا ده‌هێنا، به‌ڵام له سینات‌دا که دیموکراته‌کان تیایدا زۆرترایه‌تین به چه‌ند خوله‌کێک دواتر ئه‌و به‌رنوسه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ڕه‌ت کرده‌وه.
ئه‌مه‌ش هه‌مان ئه‌و سیناریۆیه بوو که زوویه‌کی ڕۆژی دووشه‌ممه به‌کارهێنرا.
ئه‌م نه‌گه‌یشتنه ڕێکه‌وتنه‌ش یانی داخستنی ته‌واوی ئۆفیسه‌کانی حکومه‌ت، ته‌نها ئه‌وانه نه‌بێت که به ئۆفیس و دام و ده‌زگای سه‌ره‌کی ناودێر ده‌کرێن و ئه‌م داخستنه‌ش له کاژمێر 12 شه‌وی ڕابردووه‌وه به کاتی واشنتۆن ده‌ست پێده‌کات.
دواترین هه‌وڵی سه‌رۆک ئۆباما داواکردن بوو له ڕێبه‌رانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سیناتیش تا کۆنگرێس کاری خۆی بکات و به‌رنوسی بودجه په‌سه‌ند بکرێت و حکومه‌ت بتوانێت پاره بۆ خه‌رجیه‌کانی خۆی به‌کاربهێنێت.
پێشتر سه‌رۆک ئۆباما گوتی داخستنی ئۆفیسه‌کانی حکومه‌ت به‌رزترین ئاستی نابه‌رپرسیارێتیه و هه‌روه‌هاش گه‌وره‌ترین گرفت و ته‌گه‌ره ده‌بێت بۆ گه‌شه‌کردن و بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری.