له‌گه‌ڵ خۆرهه‌ڵاتندا به‌غدای پایته‌ختی عێراق به زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ک له دوای یه‌ک ئاسـمانی ناوچه جیاوازه‌کانی هه‌ژێنرا و له ڕاگه‌یاندنی پـرۆسه سه‌ربازیـیه‌کانی به‌غداشـدا هاتووه، ڕۆژی دووشه‌ممه له 9 په‌لاماری تێرۆرسـتیدا که به ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو ئه‌نجامدار، کوژران و برینداربوونی زیاتر له 50 هاوڵاتی لێـکه‌وتووه‌ته‌وه.
یه‌که‌م ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو له گۆڕه‌پانی 55 ی ناوچه‌ی سه‌در بوو که کوژرانی ژنێـک و 7 برینداری لێـکه‌وته‌وه، هاوکات له هه‌مان کاتیشـدا، ئۆتۆمبیلێـکی تر له نزیک به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پـۆست له ناوچه‌ی به‌غدای نوێ ته‌قیوه‌ته‌وه و کوژراوێـک و دوو برینداری لێـکه‌وتووه‌ته‌وه.
له 2 ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی چێنراویشـدا له ناوچه‌ی به‌له‌دیـیات و شه‌عه‌ب 3 هاوڵاتی برینداربوون.
له ناوچه‌ی کازمیـیه و له گۆڕه‌پانی عه‌ده‌نیشدا 2 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو ته‌قیـیه‌وه و هه‌ر له کازمیـیه و ناوچه‌ی پـیشه‌سـازیش ئۆتۆمبیلێـکی تر ته‌قیـیه‌وه و 7 کوژراو و برینداری لێـکه‌وتووه‌ته‌وه.
که‌سێـکی خۆکوژیش به ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له ناوچه‌ی شوعله‌دا خۆی ته‌قانده‌وه و له‌و په‌لاماره‌شـدا 4 کوژراو و 22 برینداری لێـکه‌وتووه‌ته‌وه. هاوکات ته‌قینه‌وه‌ی نۆیه‌میش له بازاڕی میلـلی شه‌عبدا، ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو ته‌قیـیه‌وه و 5 کوژراو 13 برینداری لێـکه‌وته‌وه، له ته‌قینه‌وه‌ی 10 هه‌میشـدا له ناوچه‌ی به‌یاع که ده‌که‌وێته خۆرئاوای به‌غداوه، ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له شه‌قامێـکی سه‌ره‌کی ناوچه‌که‌دا ته‌قیـیه‌وه، له‌و په‌لاماره‌شـدا 4 کوژراو و 22 برینداری لێـکه‌وته‌وه.
به‌پـێی ئاماره‌کانی ته‌ندروسـتی و پـۆلیسی به‌غداش، قوربانیـیانی هێرش و په‌لاماره‌کانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ی به‌غدا هه‌تا دێت له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و ته‌نها له ته‌قینه‌وه‌کانی سه‌ر له به‌یانی 50 قوربانی تێپه‌ڕاندووه و له هێرش و په‌لاماره‌کانی پاش نیوه‌ڕۆشدا 40 کوژراو و برینداری لێـکه‌وتووه‌ته‌وه.