به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ڕه‌هه‌ندی پێشهاته‌کان تایبه‌ت بوو به شیکردنه‌وه‌یه‌کی سه‌ره‌تایی له ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه نافه‌رمییه‌کانو شێوازی به‌ڕێوه چونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێڕاق که شه‌ممه 21ی مانگ به‌ڕێوه چوون و زیاتر له 30 قه‌واره‌ی سیاسی له سه‌ر 111 کورسی په‌له‌مان ده‌پێشبڕکێ دابون. دوو ملیۆن و هه‌شت سه‌د و سێ هه‌زار که‌س مافی ده‌نگدانێان هه‌بوو. به پێی کاربه‌ده‌ستانی هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕێژه‌ی به‌شداری ده‌نگده‌ر 73.9% بوو. واچاوه‌ڕێ ده‌کرێت تا کۆتایی هه‌فته ئه‌نجامه‌کان ڕابگه‌یندرێن هه‌رچه‌نده به پێی ئه‌نجامه نافه‌رمییه‌کان، پارتی دیموکراتی کوردستان له پێشه‌وه‌یه، دواتر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، و دواتریش یه‌کیه‌تی نیشتیمانی کوردستان و به‌دوایاندا یه‌کگرتووی ئیسلامی و کۆمه‌ڵی ئیسلامی-ن و پارته‌کانی تر.
زۆرێک له چاودێران له‌و باوه‌ره‌دان ده‌کرێت ئه‌م هه‌ڵبژاردنه سه‌نگی محه‌ک بن بۆ دیارکردنی پێگه‌ی پارته سیاسییه‌کان و گۆڕانی نه‌خشه‌ی سیاسی هه‌رێمی کوردستان.
میوانه‌کان: عارف قوربانی نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان و هۆگر چه‌تۆ به‌ڕێوه‌به‌ری تۆڕی شه‌مس بۆ چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌کان بوون. مۆعته‌به‌ر شیروانی به‌رنامه‌که‌ی به‌ڕێوه برد.