Accessibility links

ئیسرائیل به‌شداری له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی کینیا ده‌کات


ڕاوێژکارانی ئیسرائیلی به‌شدارییان کردووه‌ له‌ هه‌وڵه‌کانی کینیا وه‌ک یارمه‌تیدان بۆ کۆتایی هێنان به‌ گه‌مارۆ خوێناویه‌که‌ی مۆڵێک له‌ نایرۆبی که‌ به‌لانی که‌م 59 که‌سی تیادا کوژراوه‌ و 175 که‌سی تریش بریندارن.

کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ڕاوێژکاره‌ ئیسرائیلیه‌کان یارمه‌تی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ ده‌ده‌ن که‌ تایبه‌تن بۆ ده‌ستگیرکردنی چه‌کداره‌کان و هه‌روه‌هاش ڕزگارکردنی ئه‌و ژماره‌ نه‌زانراوه‌ی له‌ وێست گه‌یت مۆڵ به‌ بارمته‌ گیراون.

جۆسیف ئۆلی لینکو، وه‌زیری ناوخۆی کینیا ده‌ڵێت تا ئێستا زیاتر له‌ هه‌زار که‌س له‌ مۆڵه‌که‌ ڕزگار کراون، وه‌ ده‌شڵێت کاربه‌ده‌ستان له‌و بڕوایه‌دان ده‌ تا پازده‌ چه‌کدار ده‌ستیان هه‌بووه‌ له‌و هێرشه‌دا و په‌یمانیشی داوه‌ هه‌موو ڕێگه‌یه‌کی یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌ به‌ر.

ڕێکخراوی تێرۆریستی ئه‌لشه‌باب له‌ سۆماڵیا به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و هێرشه‌ ڕاگه‌یاند که‌ له‌ دوێنێ شه‌ممه‌وه‌ ده‌ستی پێکردووه‌ و ده‌ڵێت له‌ تۆڵه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی له‌شکری کینیا له‌ سۆماڵیا ئه‌و هێرشه‌یان کردووه‌.

ده‌مڕاستێکی ڕێکخراوی تێرۆریستی ئه‌لشه‌باب له‌ تۆمارێکی ده‌نگیدا به‌ کینیای گوتووه‌ "یان ئه‌وه‌تا سۆماڵیا جێبهێڵه‌ یان ئه‌وه‌تا به‌رده‌وام ڕووبه‌ڕووی هێرشی له‌و جۆره‌ ده‌بیته‌وه‌".
XS
SM
MD
LG