به‌پێی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی هه‌رێمی کوردستان، کاربه‌ده‌ستانی ئاسایش چه‌ند گومانبارێکیان ده‌ستگیر کردووه که گوایه په‌یوه‌ندییان هه‌بووه به کوژرانی ڕۆژنامه‌وانی کاناڵی کوردسات یه‌عقوب ڕه‌سوڵ له شاری قه‌ڵادزێ له‌به‌رده‌م ماڵی خۆی. ڕۆژنامه‌وان و لێپرسراوی نوسینگه‌ی کوردسات له ڕانیه ئه‌حمه‌د سه‌پان ده‌ڵێت یه‌عقوب ڕه‌سوڵ ڕۆژنامه‌وانێک بوو "ده‌نگی هه‌بو، ڕه‌نگی هه‌بوو و سه‌نگی هه‌بوو." ئه‌و هه‌روه‌ها ده‌ڵێت یه‌عقوب ڕه‌سول له ساڵی 2006 هه‌تا کاتی کوژرانی بۆ کاناڵی کوردسات کاری ده‌کرد و له سه‌ر ڕاپۆرتی جۆراوجۆر کاری ده‌کرد. یه‌عقوب هاوسه‌ر و منداڵێکی له پاش به‌جێماوه.
ده‌قی گفتوگۆکه‌ی مۆعته‌به‌ر شێروانی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د سه‌پان.
ده‌قی گفتوگۆکه‌ی مۆعته‌به‌ر شێروانی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د سه‌پان.