ئاژانسێکی ده‌نگ و باس له ئێران ده‌ڵێت تاران و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕێکه‌وتنێکیان مۆرکردووه بۆ دابین کردنی یارمه‌تی و کۆمه‌کی مرۆڤایه‌تی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به سوریاشه‌وه.
ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌که‌ی ئاژانسی نیمچه فه‌رمی ئیسنا له زاری عه‌باس ئه‌راغچی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانه‌وه ده‌ڵێت ئه‌م ڕێکه‌وتنه پاش کۆبوونه‌وه بووه له‌گه‌ڵ ڤالێری ئامۆس سه‌رۆکی به‌شی کۆمه‌که مرۆڤایه‌تیه‌کان له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان.
ئه‌مه‌ش یه‌که‌م سه‌ردانی خانم ئامۆسه بۆ تاران.
ئه‌راغچی ده‌ڵیت ئێران ئاماده‌یه بۆ درێژکردنه‌وه و به‌رفراوان کردنی هاوکاریه‌کانی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا بۆ کۆمه‌ک و یارمه‌تیه مرۆڤایه‌تیه‌کان و ده‌شڵێت له ڕؤژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا قه‌یرانێکی زۆر هه‌ن به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنه سیاسیه‌کانه‌وه و ڕووداوه‌کانی سوریاش به نمونه ده‌هێنێته‌وه.
کۆماری ئیسلامی ئێران پشتیوانێکی سه‌ره‌کی سوریای به‌شار ئه‌لئه‌سه‌ده له ناوچه‌که‌دا له ناوچه‌که‌دا و ناوبه‌ناویش کۆمه‌ک و یارمه‌تی ده‌نێرێت بۆ سوریا.