کاربه‌ده‌ستان له باشوری ئه‌فغانستان ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ک چه‌کدار ته‌قه‌یان له خانمێک کردووه که یه‌کێکه له ئه‌فسه‌ره باڵاکانی هێزی پۆلیس و برینداریان کردووه.
ئه‌م ڕووداوی ته‌قه‌کردنه‌ش ته‌نها چه‌ند مانگێک پاش ته‌قه‌لێکردن و کوشتنی خانمێکی تری گه‌وره ئه‌فسه‌ر دێت له هه‌مان ناوچه‌دا.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن نیگار ( وه‌ک زۆرێک له ئه‌فغانیه‌کان ته‌نها ناوی یه‌که‌می به‌کارده‌هێنن) ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له شاری له‌شکرگاه پایته‌ختی هه‌رێمی هێلماند چه‌کداره‌کان به سواری ماتۆڕسکیلێکه‌وه ته‌قه‌یان لێکردووه.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن دواتر چه‌کداره‌کان هه‌ڵاتوون.
نیگار جێی خانم ئیسلام بیبی گرتبووه‌وه له‌و پۆسته‌ی هێزی پۆلیسدا، خانم بیبی له مانگی حه‌وتدا ته‌قه‌ی لێ‌کرا و کوژرا.
وه‌ها له خانم بیبی ده‌ڕوانرا که نمونه‌یه‌که سه‌باره‌ت به په‌ره‌سه‌ندنی ده‌رفه‌ته‌کان بۆ خانمان له ئه‌فغانستاندا له‌وه‌تای ساڵی 2001 ه‌وه و ڕوخاندنی تاڵیبانه‌کان.
هه‌رچۆنێک بێت بیبی ته‌مه‌ن 37 ساڵ و دایکی 3 منداڵ هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی پێده‌گه‌یشت له‌و که‌سانه‌وه که له‌گه‌ڵ کاره‌که‌یدا نه‌بوون له‌وانه یه‌کێک له براکانی بوو که 3 جار هه‌وڵی کوشتنی دابوو.