فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەتی هه‌رێمی کوردستان له وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکایه و له چه‌ند ڕۆژانی ڕابردوو له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکا کۆبۆته‌وه و به تایبه‌تی باسی مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌رانی سوریای له‌گه‌ڵ کردون. به‌ڕێز مسته‌فا ده‌ڵێت بێئاگاهی له ناو کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌یه سه‌باره‌ت به‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره‌کانی کوردانی سوریا که به مه‌زنده 220 هه‌زارن له هه‌رێمی کوردستانن. ئه‌و ده‌ڵێت حکومه‌تی هه‌رێم چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی بۆ قه‌یرانی سوریا لا په‌سنده به شێوه‌یه‌ک که له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی سوریا دابێت به تایبه‌تی"بۆ ئێمه گرنگه گه‌لی کورد له سوریا دانی پیا بندرێت و مافه‌کانی مسۆگه‌ر بکرێت و ئاینده‌یه‌کی باشی هه‌بێت."
فەلاح مستەفا: بۆ ئێمه گرنگه گه‌لی کورد له سوریا دانی پیا بندرێت و مافه‌کانی مسۆگه‌ر بکرێت
- Motabar Shirwani