Accessibility links

قالیباف ده‌بێته‌وه‌ سه‌رۆکی شاره‌وانی تاران


ته‌له‌فزیۆنی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌ڵێت شاره‌وانی تاران جارێکی تریش موحه‌مه‌د باقر قالیباف ی هه‌ڵبژاردۆته‌وه‌ بۆ سه‌رۆکایه‌تی شاره‌وانی تاران.
قالیباف یه‌کێک بوو له‌ کاندیده‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی مانگی شه‌شی سه‌رۆکایه‌تی ئێران و نه‌یتوانی سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت.

له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه‌ موحه‌مه‌د باقر قالیباف 16 ده‌نگی ئه‌نجومه‌نه‌ 31 ئه‌ندامیه‌که‌ی شاری تاران ی به‌ده‌ستهێناوه‌ و توانیویه‌تی به‌سه‌ر موحسن هاشمی دا سه‌ربکه‌وێت. موحسن هاشمی کوڕی ئه‌کبه‌ر هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی سه‌رۆکی پێشوی ئێرانه‌.

قالیباف به‌ کۆنه‌پارێز داده‌نرێت له‌ ده‌مێکدا هاشمی به‌ میانڕه‌و داده‌نرێت.

له‌ هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئێراندا قالیباف ده‌نگی دووه‌م بوو به‌ڵام به‌ جیاوازیه‌کی زۆره‌وه‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن ڕۆحانیدا که‌ له‌ سه‌دا 51 ی ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ست هێنابوو وه‌ قالیباف ته‌نها له‌ سه‌دا 16 ی ده‌نگه‌کانی درابوێ له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا که‌ شه‌ش کاندید بۆ سه‌رۆکایه‌تی ئێران به‌شداربوون تیایدا.
XS
SM
MD
LG