بان کی موون، سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت ی‌و ئێن ڕۆژی دووشه‌ممه ده‌ست ده‌کات به پشکنینه‌کانی خۆی له‌و شوێنه‌ی گومانی سه‌ره‌کی هه‌یه که هێرشی کیمیایی تیادا کرابێت.
له ڕاگه‌یاندنێکدا که ده‌مڕاستی سکرتێری گشتی ی‌و ئێن بڵاوی کردۆته‌وه، بان کی موون ده‌ڵێت حکومه‌تی سوریا ڕێکه‌وتووه بۆ دابینکردنی هاوکاری پێویست بۆ لیژنه‌که‌ی ی‌و ئێن تا لیکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر قسه و باسی هێرشه کیمیاییه‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو بکه‌ن.
میدیای سه‌ر به ده‌وڵه‌تی سوریاش ده‌ڵێت حکومه‌تی سوریا له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا گه‌یشتۆته ڕێکه‌وتنێک بۆ ڕێگه‌دان به تیمی ی‌و ئێن تا سه‌ردانی ئه‌و شوێنه بکات که ده‌گوترێت له هه‌فته‌ی ڕابردوودا هێرشی کیمیایی تێدا کراوه.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی سانا ده‌ڵێت کاربه‌ده‌ستێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا گوتوویه‌تی هاوکاتی سه‌ردانه‌که‌ی ئینجیلا کین نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ چه‌ک داماڵین، تێگه‌یشتنێکی هاوبه‌ش هاتۆته ئاراوه و ده‌سبه‌جێش جێبه‌جێده‌کرێت سه‌باره‌ت به ڕێگه دان به لیژنه‌که‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به سه‌رۆکایه‌تی ئاکی سیلسترۆم بۆ لێکۆڵینه‌وه کردن له‌و قسه و باسانه‌ی هه‌ن سه‌باره‌ت به به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی له ڕۆژی 22 ی ئه‌م مانگه‌دا له پارێزگای ڕیف دیمه‌شق.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا جه‌ختی له هاوکاری وڵاته‌که‌ی کردۆته‌وه له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ش جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له‌سه‌ر به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی وتووێژی له‌گه‌ڵ وه‌لید موعه‌لم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا و گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی تری ناوچه‌که‌دا کردووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا به هاوشانه سوریاییه‌که‌ی گوتووه ئه‌گه‌ر دیمه‌شق شتێکی نییه بیشارێته‌وه ئه‌وا پێویسته ده‌سبه‌جێ و به‌بێ هیچ مه‌رجێک ڕێگه به پشکنه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بدات تا لێکۆڵینه‌وه‌ی خۆیان به ته‌واوه‌تی بکه‌ن.