Accessibility links

هه‌وڵه‌کانی ڕزگارکردن له‌ فلیپین به‌رده‌وامن


ده‌سته‌ و تاقمه‌ فریاگوزاریه‌کان له‌ فلیپین له‌ هه‌وڵێکی بێوچاندان بۆ گه‌ڕان به‌شوێن ژماره‌یه‌ک له‌و خه‌ڵکه‌ی بێسه‌ر و شوێنن پاش نوقم بوونی که‌شتیه‌کی بچوک له‌ هه‌رێمی کیبو له‌سه‌ر که‌نار ده‌ریا.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن تا ئێستا 38 که‌س به‌ فه‌رمی ڕاگه‌یاندراون که‌ مردوون و نزیکه‌ی 82 که‌سی تریش بێ سه‌ر و شوێنن.
ڕۆژی شه‌ممه‌ به‌هۆی که‌ش و هه‌وای خراپه‌وه‌ که‌ باهۆزیشی تێکه‌ڵ بووه‌ ده‌ریاوانه‌کانی ناچار کرد گه‌ڕانه‌کانیان به‌شوێن بێسه‌روشوێنچووه‌کاندا ڕابگرن که‌ هێشتاش بڕوا وایه‌ له‌ناو که‌شتیه‌ بچوکه‌که‌دابن.
سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ده‌ڵێن که‌شتیه‌ نوقم بووه‌ له‌ قوڵایی زیاتر له‌ 30 مه‌تردایه‌ له‌ نزیک به‌نده‌ری کیبو له‌ فلیپین.
XS
SM
MD
LG