سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵانه‌ی باس له داخسـتنی ده‌روازه‌ی سنووری سێمێلکای نێوان هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق و کوردسـتانی سوریا ده‌که‌ن، ڕۆبین ڕه‌شوان له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا دوو وتووێژی جودای سـازکرد له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له شه‌وکه‌ت به‌ربه‌هاری به‌رپـرسی ده‌روازه‌ی سێمێلکا له دیوی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق و عه‌بدولڕه‌حمان حه‌ممۆ به‌رپـرسێـکی ده‌روازه‌که له دیوی کوردسـتانی سوریا.
شه‌وکه‌ت به‌ربه‌هاری ده‌ڵێت به هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌روازه‌که دانه‌خراوه و به‌رده‌وام کۆمه‌کی مرۆیی لێ ده‌ڕوات و خه‌ڵکی پـیادا ده‌رباز ده‌بن. ده‌شڵێت ئه‌و هه‌واڵانه نادوروستن و مه‌به‌سـتی سیاسیـیان له پشـته‌وه‌یه.
عه‌بدولڕه‌حمان حه‌ممۆش ده‌ڵێت هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق سنووره‌که‌ی داخستووه و گه‌ماڕۆی خستووه‌ته سه‌ر کوردسـتانی ڕۆژئاوا.