له ده‌مێکدا عێراق به‌ره‌و ڕووی سه‌خت ترین ڕۆژانی توندوتیژی بۆته‌وه و ڕۆژانه‌ش په‌لامارو ته‌قینه‌وه‌کان شار و شه‌قامه‌کانی ئه‌و وڵاته ده‌هه‌ژێنێت، هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی ناو عێراق باس له درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك وه‌زیران نوری ئه‌لمالیکی ده‌که‌ن به پاساوی جۆراو جۆر وه‌ك نائارامی بارودۆخه ئه‌منێکه.
په‌رله‌مانتاری لیستی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق دکتۆر له‌تیف موسته‌فا ده‌ڵێت تێكچونی ڕه‌وشی ئه‌منی وڵاته‌که به‌خراپی به‌سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقدا شکاوه‌ته‌وه چونکه ئه‌و له ڕابردوودا باشبوونی ڕه‌وشه‌که‌ی به‌ده‌ستکه‌وتی خۆی ده‌زانی، ئێستاش ئاستی جه‌ماوه‌ری هاتۆته خوارێ.
سه‌باره‌ت به به‌راوردکردنی درێژکردنه‌وه‌ی ولایه‌تی مالیکی به شیانی درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم ، ناوبراو ده‌ڵێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ردووکیان دووچاری په‌راوێزی سیاسی بوون ، هه‌ر بۆیه پێویستیان به هاوپه‌یمانی یه‌کتره.