خۆپـیشـاندانێـک که له لایه‌ن پارتی ئاشـتی و دیموکراسی (به‌ده‌په) له جیلان بیناری سه‌ر سنووری سوریا ڕێـکخرابوو به مه‌به‌سـتی ده‌ربڕینی پـشـتیوانی بۆ کوردانی سوریا، له لایه‌ن هێزه‌کانی پـۆلیسه‌وه بڵاوه‌یان پـێـکرا.
ڕۆژی دووشه‌ممه خه‌ڵـکی له دیاربه‌کر و باتمان و ماردین و وان و ئه‌لعه‌زیز به سه‌دان ئۆتۆمبیل به دوای یه‌کدا بۆ جیلان بینار به ڕێکه‌وتن تاوه‌کو به‌شـداری له خۆپـیشـاندانه‌که‌دا بکه‌ن، به‌ڵام هه‌موو ڕێگه‌وبانه‌کانی بۆ ناوچه‌که ده‌چوون به هێزه‌کانی پـۆلیس گیران.
پـۆلیس ڕایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی ناوخۆ قه‌ده‌غه‌ی کردووه خه‌ڵـکی به‌شـداری له خۆپـیشـاندانه‌که‌دا بکات.
خه‌جیجان فارقین په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له دیاربه‌کر ڕاپـۆرت و کۆمه‌ڵێـک وێنه‌ی له‌م باره‌یه‌وه ناردووه، بۆ بینی وێنه‌کان به گه‌وره‌یی کلیکی ئێره بکه.