ململانێ سیاسیـیه‌کانی په‌یوه‌ست به هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبهجێـکار، هه‌تا دێت قوڵتر ده‌بێته‌وه و له یه‌ک سـاتیشـدا لێـدوانی دژ به یه‌ک و نه‌بوونی متمانه له نێوان سه‌رۆکی په‌رله‌مان و حکومه‌ت زیاتر په‌یوه‌ندی ئه‌م دوو ده‌سه‌ڵاته‌ی له یه‌کتر دورخسـووهتهوه، به جۆرێـک بۆ چه‌ندین جار ئوسامه نوجه‌یفی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، نوری ئه‌لمالیکی تۆمه‌تبارده‌کات به تاکڕه‌وی له ده‌سه‌ڵات و قۆرغکاری ده‌سـتور و شـکستهێنان له دۆسێی ئه‌منی وڵات‌دا.
له به‌رامبه‌ریشـدا مالیکی سه‌رۆک وه‌زیر، سه‌رۆکی په‌رله‌مان تۆمه‌تبارده‌کات به بانگه‌شه بۆ ململانێی تایفی و تێـکدانی ڕه‌وشی ئاسایشی عێراق.
ڕووبه‌ڕووکردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌م تۆمه‌تانه‌ش له ڕێگه‌ی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنه‌وه هه‌ردوو سه‌رۆکایه‌تی له نێوان یه‌ک بازنه‌ی شه‌ڕی لێدوان دژ به یه‌کدا کۆکردووه‌ته‌وه و ناسه‌قامگیری وڵاتیش هه‌تا دێت له ههڵکشـان ده‌کات.
له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆکی په‌رله‌مان خراپـبوونی بارودۆخی ئه‌منی و زیابوونی توندوتیژیـیه‌کان ده‌خاته ئه‌سـتۆی حکومه‌ت که به شێوه‌یه‌کی دامه‌زراوه‌یی نه‌یتوانیوه به‌رپـرسه ئه‌منیـیه‌کان دیاریبکات.