سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین نه‌ته‌نیاهو ده‌ڵێت نابێت جیهان متمانه به سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی ئێران بکات، چونکه گورگه و له پـێستی مه‌ڕدایه.
یه‌کشه‌ممه، نه‌ته‌نیاهو به ڕێگای سه‌ته‌لایت بۆ به‌رنامه‌ی" Face the Nation" ی که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیCBS ی ئه‌مه‌ریکایی قسه‌ی ده‌کرد گوشاری خسته سه‌ر حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا تا کێشه‌ی پرۆگرامی ناو‌کی ئێران بخاته سه‌رووی قه‌یرانه‌کانی تری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و بایه‌خی یه‌که‌می پێ بدات. نه‌ته‌نیاهو گوتی به‌رێوه‌به‌ری ئۆباما ده‌بێت به "کرده‌وه" نیشانی سه‌رکۆماری تازه هه‌ڵبژێردراوی ئێران بدات" بژاری له‌شکری که له‌به‌ر ده‌سته، به‌ڕاستی له‌به‌ر چاوگیراوه."
دکتۆر خالید خه‌یاتی ماموه‌ستای زانسته سیاسییه‌کان له زانکۆی لینشۆپینگ له سوید ده‌ڵێت له هه‌ڵسوکه‌وتکردن له‌گه‌ڵ کێشه‌ی ناو‌کی ئێران، ئیسرائیل پێیوایه ئه‌گه‌ر ئێران چه‌کی ناو‌کی ده‌ست بکه‌وێت زووتر ده‌بێته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئه‌وان تا ئه‌مه‌ریکا، جابۆیه له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا ئه‌وان باسی چاره‌سه‌ری سه‌ربازی ده‌که‌ن. دکتۆر خه‌یاتی ده‌ڵێت هۆی ئه‌وه‌ی نه‌تانیاهو داوا له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا ده‌کات ده‌ست له کارێک بده‌ن پێشه‌وه‌ی درنگ بێت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوو مه‌سه‌له، یه‌کیان خودی تایبه‌تمه‌ندی و کاراکته‌ری حه‌سه‌ن روحانی وه‌کو سه‌ره‌ک کۆماری ئێستای ئێرانه که هه‌شت ساڵ زیاترله‌وه پێش بۆخۆی سه‌رپه‌ره‌شتیاری گفتوگۆکانی ده‌کردکه په‌یوه‌ندی به چالاکییه ئه‌تۆمییه‌کانی ئێرانه‌وه(له‌سه‌رده‌می سه‌رکۆمار خاته‌می) هه‌بو و گه‌شه‌کردنێکی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیبو و ئیسرائیلیش ده‌زانێت ڕوحانی ستراتێژی هه‌یه. دکتۆر خه‌یاتی ده‌ڵێت مه‌سه‌له‌ی دووهه‌م باری ژیئۆپۆلێتیکی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته که که‌س نازانێت چی لێ ڕوده‌دات و چی لێ ده‌قه‌ومێت؟ بۆ نمونه، کێ دێزانی مورسی به‌م شێوه‌یه له‌سه‌ر کار لاده‌درێت، خودی ئه‌م لاچونی مورسی ڕاسته‌وخۆ کاریگه‌ری ده‌بیت له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی ئیسرائیل له‌سه‌ر ئیڕان.