سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه و پاش نیوه‌ڕۆکه‌ی زنجیره‌یه‌ک هێرش و په‌لاماری تێرۆرسـتی به‌غدا و پارێزگاکانی ئه‌نبار و سه‌ڵاحه‌دین و که‌رکوکی گرته‌وه و ده‌یان قوربانیشی لێ‌که‌وته‌وه.
له به‌یانیـیه‌کی زوودا چه‌ند چه‌کدارێـکی نه‌ناسراو له ناوچه‌ی زه‌یونه‌ی ڕۆژئاوای به‌غدا به چه‌کی بێ ده‌نگه‌وه هێرشیان کرده سه‌ر شوقه‌یه‌کی نیشته‌جێبوون و تیایدا 3 ژنیان کوشت.
له ناوچه‌ی کازمیـیه‌ی شیعه‌نشینیش که‌سێـکی نه‌ناسراو ئاگری به‌ردایه بازاڕێـکی جلوبه‌رگ و هه‌تا ئه‌و کاته‌ی تیمه‌کانی ئاگرکوژێنه‌وه گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌که زیاتر له 40 دوکان به ته‌واوه‌تی گڕیان تێبه‌ربوو.
له قه‌زای خورماتووی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینیش ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له به‌رده‌م دادگای قه‌زاکه‌دا ته‌قیـیه‌وه و 28 که‌س بوونه قوربانی.
له پارێزگای ئه‌نباریش که 110 کیلۆمه‌تر له دوری ڕۆژئاوای به‌غدایه، که‌سێـکی خۆکوژ به ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو خۆی ته‌قانده‌وه به خاڵێـکی پـشـکنینی پـۆلیسدا له ناوچه‌ی جه‌زیره‌ی باکوری ڕومادی، له‌و په‌لاماره‌شدا 3 پـۆلیس کوژران و 4 ی دیکه‌ش برینداربوون.
له قه‌زای دوبسی باکوری ڕۆژئاوای پارێزگای که‌رکوک، دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو له یه‌ک کاتدا ئه‌و قه‌زایه‌یان کرده ئامانج و له‌و هێرشه‌دا 14 که‌س بوونه قوربانی.
هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق و وه‌زاره‌تی ناوخۆ هه‌تا ئێسـتا هیچ ئامارێـکی سه‌ره‌تایی هێرش و په‌لاماره‌کانی ئه‌مڕۆیان بڵاونه‌کردووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌پـێی سه‌رچاوه‌کان زیاتر له 50 کوژراو و بریندار ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشـخانه‌کانی نزیک ڕووداوه‌کان کراون.