سه‌رۆکی نوێ هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی سوریا ده‌ڵێت ئه‌و چاوه‌ڕێ ده‌کات چه‌کی پێشکه‌وتوو که عه‌ره‌بستانی سعودی ڕه‌وانه‌یان ده‌کات زۆر زوو بگاته ده‌ست شه‌ڕکه‌رانی سه‌رهه‌ڵداوان.
ئه‌حمه‌د جه‌ربا که له عه‌ره‌بستانی سعودی نزیکه له‌یه‌که‌م گفتوگۆی له گه‌ڵ ڕۆێتهرز پاش هه‌ڵبژێردرانی به‌سه‌رۆکی هاوپه‌یمانێتی گوتی ئۆپۆزسیۆن ناچێته کۆنفرانسی ئاشتی ژنێوی 2 به سه‌رپه‌رشتی ئه‌مه‌ریکاو ڕوسیا مه‌گه‌ر ده‌پێشدا پێگه‌ی له‌شکری به هێز بێت.
شاره‌زای کاروباری سیاسی دکتۆر به‌نگی حاجۆ بنکه له سوید پێیوایه عه‌ره‌بستانی سه‌عودی چاره‌سه‌ری گرفتی گه‌وره‌ی ناوچه‌که‌ی نه‌کردووه و زۆر "موحافزه‌کاره"له بڕیاردان.
ئه‌حمه‌د جه‌ربا له عه‌شیره‌تی شه‌ممه‌ر-ه نزیکی کورده‌کانه و ده‌گوترێت له مه‌سه‌له‌ی کورد تێده‌گات.
دکتۆر حاجۆ ده‌شڵێت ئه‌وه ده‌رفه‌تێکی گرنگه بۆ کورده‌کان چونکه جه‌ربا له ناو ئه‌وان دا ژیاوه. ئه‌و ده‌ڵێت ڕاسته عشیره‌تی شه‌ممه‌ر زۆر ره‌گه‌زپه‌ره‌سته به‌ڵام تائێستا هیچی خه‌راپیان به‌دژی کوردان نه‌کردووه. ئه‌و ده‌ڵێت ئێمه ترسمان له جه‌ربا نیه و کوڕی ناوچه‌که‌یه و ده‌بێت سود له‌وه وه‌ربگرین و گفتوگۆ بکه‌ین.