کۆمه‌ڵێـک چالاکوانی سیڤیل و مافی مرۆڤ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له شـاری ڤانکۆڤه‌ری که‌نه‌دا کۆبوونه‌وه به بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 26 سـاڵ به‌سه‌ر کاره‌ساتی کیمیابارانی شـاری سه‌رده‌شت که له 28 ی مانگی شه‌شی سـاڵی 1987 له لایه‌ن هێزه‌کانی حکومه‌تی عێراقه‌وه بۆردومان کرا.
له وتووێژێـکدا له‌گه‌ڵ ده‌خیلی شه‌ممۆ له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، ئه‌شکان کوردی ڕێکخه‌ری کۆبوونه‌وه‌که له‌م باره‌یه‌وه گوتی جێی داخه ئه‌م کاره‌سـاته ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی وه‌های نه‌بوو و ته‌نانه‌ت له لایه‌ن ڕێـکخراوه نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌کانیشه‌وه مه‌حکوم نه‌کرا. ده‌ڵێت ئه‌وه‌ش بووه مایه‌ی ده‌ست واڵاکردنی سه‌دام حسێن تاوه‌کو شـاری هه‌ڵه‌بجه به‌ر چه‌کی کیمیاوی بدات.