ده‌مڕاستی حکومه‌تی کاتی میسر ده‌ڵێت وتووێژ و ڕاوێژکردن به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ده‌ستنیشانکردنی سه‌ره‌ک وه‌زیری کاتیی بۆ میسر.
پێشتر ڕاپۆرت درابوون سه‌باره‌ت به ده‌ستنیشانکردنی دکتۆر موحه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی بۆ ئه‌و پۆسته، به‌ڵام وه‌ک ده‌گوترێت به‌هۆی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌کانی وڵاته‌که به تایبه‌تیش پارتی ئه‌لنور ی سه‌له‌فی و پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ی سه‌ر به ئیخوانه‌کانی میسر که گوتویانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک به دانانی ئه‌لبه‌رادعی قایل نابن و هه‌ڕه‌شه‌ی کشانه‌وه‌شیان کردووه له ته‌واوی پرۆسه‌ی سیاسی وڵاته‌که.
دکتۆر موسته‌فا ئه‌لعلوی، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی قاهیره ده‌ڵێت یه‌کێک له گرنگترین تایبه‌تمه‌ندێتیه‌کانی ئه‌م قۆناغه نوێیه‌ی میسر ڕێگه گرتنه له له‌په‌راوێز نان یان له ته‌ریک کردنی لایه‌نێک یان که‌سێک له پرۆسی سیاسی، هه‌ر بۆیه وه‌ک ده‌ڵێت له‌وبڕوایه‌دا نییه لایه‌نه ئیسلامیه‌کان بکشێنه‌وه.
دکتۆر ئه‌لعلوی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که که‌سایه‌تیه‌کی وه‌ک ئه‌لبه‌رادعی ده‌توانێت له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌ره‌کانیدا میسر له‌م قه‌یرانه‌ی تێیکه‌وتووه ده‌ربێنن و ده‌شڵێت موحه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی سه‌نگیه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌یه که به به‌رژه‌وه‌ندی میسردا ده‌که‌وێته‌وه.
چاو‌دێر ده‌ڵێن پێشبینی کردن بۆ ڕه‌وشی میسر زۆر سه‌خته و چه‌ندان سیناریۆ له ئارادان له‌وانه گۆڕینی سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایه‌تی بۆ دیکتاتۆری له‌شکری یانیش کۆنترۆڵی ناڕاسته‌وخۆی له‌شکر به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیڤیڵی وڵاته‌که به شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ و هه‌ندێکیش ئه‌گه‌ری شه‌ڕی ناوخۆ به دوور نازانن، به‌ڵام هه‌ر هه‌موویان کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نادیاریه‌کی سیاسی باڵی به‌سه‌ر وڵاته‌که‌دا کێشاوه.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ دکتۆر موسته‌فا ئه‌لعلوی، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی قاهیره، به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده‌کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه: