له وتارێکی سه‌رنج ڕاکێشدا بۆ کۆمه‌ڵێک مه‌لای ده‌ستڕۆیشتوی تاران، له باره‌گای وه‌زاره‌تی ناوخۆ سه‌رۆکی نوێی هه‌ڵبژێردراوی ئێران، حه‌سه‌ن ڕوحانی، ڕایگه‌یاند که پێویسته شێوازی حوکمڕانی وڵات به‌ره‌و کراوه‌ی زیاتر بگۆڕدرێت و هاوکات داوای ئازادی زیاتری کرد بۆ کۆمه‌ڵگای ئێرانی و گوتی به هێزی حکومه‌ت له‌وه‌دا نیه ده‌ستوه‌رداته کاروباری تایبه‌تی خه‌ڵکه‌وه.
هه‌ندێ به‌شی وتاری سه‌رۆکی نوێ ئێران که به میان ڕه‌و چوه ململانێی هه‌ڵبژاردنرکانه‌وه و ده‌نگی میان ڕه‌وه‌کانیشی به‌ده‌ست هێنا ، له سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌کانی په‌یوه‌نی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك فه‌یسبوك و تویته‌ر بڵاوکرانه‌وه و هه‌ر له خودی وتاره‌که‌شدا ڕوحانی باسی له پـێویستی ئازادی و واڵای ئه‌و ماڵپه‌ڕانه و تۆڕه‌کانی ئنته‌رنێت کرد.
هه‌رچه‌نده چاودێران به گه‌شبینیه‌وه ده‌ڕواننه زمانی نه‌رمی وتاری سه‌رۆکی نوێ، به‌ڵام ئایا ڕوحانی ده‌توانێت ڕێبازی کراوه‌ی پیاده بکات له کۆماری ئیسلامی‌دا که هێڵه سووره‌کان له‌لایه‌ن ڕابه‌ری باڵای وڵات عه‌لی خامه‌نائیه‌وه ده‌کێشرێن و هه‌تا چ ڕاده‌یه‌كش دامه‌زراوی سوپای پاسدارانی ئێران که زۆربه‌ی چه‌مکه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی ئێرانیان له ژێر ڕکێفدایه پشتگیری له هه‌نگاوه‌کانی ڕوحانی ده‌که‌ن.
لێکۆڵه‌ر و شرۆڤه‌کاری سیاسی ئێران هێمن سه‌یدی ده‌ڵێت که‌سایه‌تی سه‌رۆکی نوێ کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر خودی ڕابه‌ری باڵای وڵاتیش و پێ ده‌چێت ڕوحانی گۆڕانکاری ساز بدات، ئه‌گه‌ر چی گۆڕانکاریـیه‌کان گه‌وره‌ش نه‌بن.