سه‌رکۆماری هه‌ڵبژێردراو حه‌سه‌ن رۆحانی به‌ڵێنی داوه ڕێبازی میانه‌ڕۆیی بگریته‌به‌ر و ده‌ڵێت سه‌رکه‌وتنی ئه‌و ئاماژه‌ی قۆناخی نوێ بۆ گه‌لی ئێرانه.
مه‌لای میانه‌ڕۆ حه‌سه‌ن ڕۆحانی دووشه‌ممه له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانی که به‌ڕێگای ته‌له‌فزیۆن بڵاو ده‌بۆوه‌ئه‌م قسانه‌ی کرد.
ئه‌و به‌ڵێنیدا 'په‌یوه‌ندی به‌رهه‌م هێنه‌ر' له‌گه‌ڵ پاشماوه‌ی جیهان ده‌ستپێبکرێته‌وه و یارمه‌تی هێنانه‌وه سه‌رخۆی ئابوری په‌ککه‌وتوی وڵاته‌که‌یدا.
شیکه‌ره‌وه‌ی کاروباری سیاسی ئێران جه‌عفه‌ر حامیدی له زانکۆی گرین له نۆروێژ ده‌ڵێت ئه‌مجاره ئێران پێویستی هه‌بو به هێنانه سه‌رکاری که‌سێکی وا به‌سه‌رکۆمار. ئه‌و ده‌ڵێت بۆی هه‌یه ئاغای رۆحانی ئارامتر هه‌ڵسوکه‌وت بکات به هاوبه‌ری له‌گه‌ڵ که‌سێکی توندرۆ به‌ڵام ئه‌و ناتوانێت گۆڕانکاری زۆر به‌دی بهێنێت.
له لایه‌کی تره‌وه دوشه‌ممه، دادگایه‌کی تاوانکاری تاران داوای له سه‌رۆکی له‌سه‌ر ڕۆیشتن مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نژاد کرد له‌به‌ر ده‌م دادگا ئاماده بێت.
به‌پێی ئاژانسی ده‌نگوباسی خوێندکارانی ئێران-ئیسنا- ئه‌م داوایه له‌پاش شکایه‌تی سه‌رۆکی په‌رله‌مان عه‌لی لاریجانی و سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی ماده‌ی 90 ی پارله‌مان و هی یه‌عقوب خلیل نژاد به‌دژی سه‌رکۆمار دێت.
ئیسنا له ڕاپۆرته‌که‌یدا ده‌ڵێت به پێی بڕگه‌ی 10 ماده‌ی 110ی ده‌ستوری ئێران، ئه‌رکی دادگای باڵای وڵاته هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ پێشێلکارییه‌کانی سه‌رکۆمار له ئه‌رکی قانونی بکات.
له لایه‌کی تره‌وه، له‌داواکه‌ی دادگاه دیارنیه ئه‌م بانگهێشتکردنه‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد به‌هۆی چیه و ئه‌وه‌ش له کاتێکدایه که به‌پێی ده‌ستور خه‌ڵکی ئاساییش ده‌بێت له‌و تۆمه‌ته‌ی ده‌درێته پاڵیان ئاگادار بکرێنه‌وه.
کاتی هه‌ڵسوکه‌وتکردن له‌گه‌ڵ شکایه‌ته‌که‌ی له ئه‌حمه‌دی نژاد کراوه نزیکه‌ی 6 مانگ پاش داواکردنه‌که‌یه‌و چوارمانگ پاش کۆتایی ئه‌رکی هشت ساڵه‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد دیار کراوه.
شیکه‌ره‌وه جه‌عفه‌ر حامیدی ده‌ڵێت کورده‌گوته‌نی ئه‌گه‌ر کوێخای تازه هاته‌سه‌رکار، کوێخای کۆن قه‌دری نامێنێت و به پشته مله ده‌رده‌رکرێت و ڕه‌نگه ئه‌مه‌ش له ئه‌حمه‌دی نژاد روبدات؛ حه‌سه‌ن رۆحانیش ناتوانێت گۆڕانکاری زۆر بکات.