له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا 6 پیاو پێشه‌بڕکێیان ده‌کرد بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماری ئێران که له ئێستادا له ده‌ستی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاددایه.
له میانه‌ی گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژنامه‌وان و شاره‌زای کاروباری ئێران عارف نادری بنکه له به‌لژیک ده‌ڵێت "به پێی سه‌رچاوه خۆجێییه‌کان بۆی هه‌یه له گه‌ڕی یه‌که‌مدا حه‌سه‌ن ڕۆحانی ده‌ربچێت یان ئه‌گه‌ر بکه‌وێته گه‌ڕی دووه‌م پێشبڕکێکه ده‌که‌وێته نێوان ڕۆحانی و محه‌مه‌د باقر قالیباف".