ڕۆژی هه‌ینی داهاتو خه‌ڵکانی ئێران ڕوو ده‌که‌نه سنوقه‌کانی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکێکی نوێ، پرۆسه‌ی پاڵاوتنی کاندیدان و پێک هێنانی هاوپه‌یمانیـیه‌کان هه‌تا ڕاده‌یه‌ك یه‌ك لایی بۆته‌وه و پێ ده‌چێت ململانێکان به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی له نێوان کاندیدی ڕیفۆرم خوازان و میانڕه‌وه‌کان حه‌سه‌ن ڕۆحانی بێت به‌رامبه‌ر به کاندیدی دیاری پارێزیاران و ڕادیکاڵه‌کان سه‌عید جه‌لیلی.
توێژه‌رو لێکۆڵه‌ری سیاسی دانیشتوی به‌ریتانیا هێمن سه‌یدی ده‌ڵێت په‌رته‌وازه‌یی ڕیزی کاندیدانی پارێزیار ده‌بێت به مایه‌ی بڵاو بونه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان له نێوان ئه‌و کاندیدانه‌دا.
ناو براو ده‌شڵێت هه‌رچه‌نده جه‌لیلی پێگه‌ی هه‌ر به‌هێزه به‌ڵام سه‌رجه‌م سوپای پاسدارانی ده‌ستڕۆشتوی ئێران پشتگیری ناکه‌ن و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی محمد باقر قالیباف پێشوتر ئه‌فسه‌رێکی ئه‌و سوپایه بوه ، هه‌ر بۆیه ڕه‌نگه به‌شێك له پشتگیری پاسداران بۆ خۆی ڕابکێشێت.