پاش ئەوەى خۆپیشاندەرانى شارى ئەنبار ڕەزامەندیـیان دەربڕى بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەت بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان و کۆتایىهێنان بەو مانگرتنە چوار مانگیە، جارێکى تر خۆپـیشاندەرانى موسڵ گفتوگۆیان لەگەڵ حکومەت رەتکردەوە.
لەم باریەوە سالم جبورى وتەبێژى خۆپیشاندانەکانى موسڵ بۆ دەنگى ئەمریکای ڕاگهیاند هەموو جۆرە گقتوگۆیەک لەگەڵ حکومەت رەتدەکەنەوە ئەگەر لە دەرەوەى گۆرەپانهکه و لیژنە میلیلەکانهوه بێت. دەشلێت هەر کەسێک لە موسڵ گفتوگۆ لەگەڵ حکومەت بکات ئەوا نوێنەراتى خەڵکى موسڵ ناکات دەشڵێت هیچ متمانەیەکیان بەم حکومەتە و پـێکهێنانى لیژنەکان نەماوە.
سالم جبورى ئاماژە بەوەش کرد پێناچێت خەڵکى موسڵ بە چڕى بەشدارى لە هەڵبژاردنى داهاتوى ئەنجومەنى پارێزگاکەدا بکەن ئەویش بەهۆى نەمانى متمانەى خەڵک بە دروشمەکانى بێ کردارى لایەنە سیاسیەکاندا.