حێزبه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی کوردستانی ئێران دوور له وڵات داوایان له کورده‌کان کردووه به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماری ئێران‌دا نه‌که‌ن که له 14 ئه‌م مانگه به‌رێوه ده‌چن.
شیکاری کاروباری سیاسی ئێران هیوا گوڵمهحهممهدی دانیشتوی سوید ده‌ڵێت بایکۆتکردن(به‌شداری نه‌کردن) یان بڕیاردانی بایکۆتکردن بێ به‌رنامه‌و پلان خۆدزینه‌وه‌یه له ئه‌مری واقیع. ئه‌و ده‌ڵێت حیزبه‌کوردییه‌کان ده‌بوایه پرۆژه‌یه‌کی هاوبه‌شیان هه‌بوایه و له‌ئه‌نجامی ئه‌م پرۆژه هاوبه‌شه‌دا ده‌یان توانی بڕیار بده‌ن کام کاندیدی سه‌رکۆماری مێلی به‌لای ئه‌م پرۆژه‌یه‌دا هه‌یه. گوڵمهحهممهدی ده‌شڵێت نه‌بونی پلان و پرۆژه، نه‌بونی عهقلییهتێکه که بتوانێت گۆڕانکارییه‌کان له پاشه‌ڕۆژ هه‌م له کوردستان و هه‌م له ئێران‌دا ڕێبه‌رایه‌تی بکات.