شه‌ش ئێرانی مردون و 348 که‌سیتریش نه‌خۆش که‌وتن پاش خواردنه‌وه‌ی مه‌ی ژه‌هراوی له ستانی کرمان له باشوری ڕۆژئاوای وڵات.
شه‌ممه، ئاژانسی ده‌نگوباسی ئێرانی ئیسنا له زاری کاربه‌ده‌ستی پزشکی دکتۆر حه‌مید نه‌جمه‌دین ڕایگه‌یاند 3 که‌سیش له نه‌خۆشخانه له ڕۆشێکی ناهه‌موار دان و له‌به‌شی تایبه‌تی له ژێر چاودێری دکتۆرانن.
نه‌جمه‌دین ده‌ڵێت 67 که‌سی تر له نه‌خۆشخانه‌ی شاری ڕه‌فسنجان پایته‌ختی ستانه‌که ده‌رمان کران. ئه‌و ده‌ڵێت 75که‌س له ڕه‌فسنجان نه‌خۆش که‌وتن و 109که‌س له به‌شه‌کانی تری ستانه‌که نه‌خۆش که‌وتبون پاش چاره‌سه‌ری له نه‌خۆشخانه ده‌رچون.
زۆریان چوارشه‌ممه مه‌ی خه‌راپیان خواردبۆوه.
له ئێرانێ، خواردنه‌وه‌ی شه‌راب و مه‌ی نایاساییه و به پێی شه‌ریعه‌تی ئیسلام 'حه‌رامه'. هه‌رچه‌نده‌مه‌ی خۆماڵی هه‌رزانه و هه‌روه‌ها له‌بازاڕی ڕه‌شدا ده‌ست ده‌که‌وێت.