یازده‌هه‌مین هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئێران ته‌نها دوو هه‌فته‌ی ماوه ئه‌نجام بدرێت که له 14 ی مانگی شه‌شه. ئه‌گه‌ربێت و هیچ کام له کاندیده‌کانی سه‌رۆکایه‌تی له یه‌که‌م گه‌ڕدا 50% ی ده‌نگه‌کانی به‌ده‌سـت نه‌هێنا، ئه‌وا گه‌ڕێـکی دیکه له 21 ی مانگی شه‌ش سـازده‌درێت بۆ هه‌ڵبژاردنی حه‌وته‌مین سه‌رۆکی ئێران.
هه‌ڵبه‌ته شان به شانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی ئێران، ئه‌نجومه‌نی شار و گونده‌کانیش هه‌ڵده‌بژێردرێن.
بۆ پـێشبڕکێی پـۆسـتی سه‌رۆکایه‌تی ئێران هه‌شت پاڵێوراو په‌سه‌ندکراون له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نیگه‌هبانه‌وه که ده‌زگایه‌کی دوازده ئه‌ندامیـیه و گوایه له شه‌ش دادوه‌ر و شه‌ش زانای ئاینی پـێـکهاتووه.
له نێو ئه‌و هه‌شت پاڵێوراوه‌ی که په‌سه‌ندکراون، گوایه دووانیان لایه‌نگرانی چاکسـازیخوازانن، هه‌رچه‌نده دوو که‌سایه‌تی که ئومێدی چاکسـازیخوازان بوون، له فلته‌ری ئه‌نجومه‌نی نیگه‌هبان ده‌رنه‌چوون، ئه‌وانیش سه‌رۆکی پـێشوو ئه‌کبه‌ر هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی و ئه‌سفه‌ندیار ڕه‌حیم مه‌شایی. ئه‌مه‌ش بووه‌ته جێـگای سه‌رنجی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن و هه‌روه‌ها مشت‌ومڕ له ناو وڵاته‌که و ململانه‌ی نێوان کۆنه‌پارێزان و گوایه ڕیقۆرمخوازان.
ئه‌مه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه بوو که حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی برد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانه‌کان بوون:
سه‌ڵاح مه‌جیدپـور شـاره‌زای کاروباری سیاسی ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بنکه له هۆڵه‌ندا.
محێدین پاڵانی، شـاره‌زای سیاسی ئێران بنکه له که‌نه‌دا.