ژماره‌یه‌ک له که‌سایه‌تیه دیار و ناوداره‌کانی ئێرانی بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماری خۆیان کاندید کردوون به‌ڵام هێشتا روون نییه ئاخۆ ئه‌نجومه‌نی نگاهبان کام له‌و کاندیدانه په‌سه‌ند ده‌کات یان ناکات.
کاک وه‌حید که‌مالی ئیلامی چالاکی کاروباری رامیاری له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت" له نێوان ئه‌و که‌سانه‌ێ خۆیان کاندید کردوون که‌سێکی نویان تێدا نییه هه‌مان ئه‌و که‌سانه‌ن که له درێژایی کۆماری ئیسلامی‌دا له ساختار و ئۆرگانه جۆرا و جۆره‌کانیدا پۆستی جیاوازیان هه‌بوه و رۆلێکی زۆریان هه‌بوه له جه‌ور و سته‌م و فیشاره سیاسیه‌کانی کۆماری ئیسلامی به‌سه‌ر میلله‌تانی ئێران‌دا. کاک وه‌حێد هه‌ر وه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌کات ئه‌و که‌سانه‌ێ خۆیان کاندید کردوون به جۆرێک ڕه‌گ و ریشه‌یان له ناو ساختاری ئه‌م سیستمه‌دایه و له ڕاستیدا ره‌د سه‌لاحیه‌ت ریشه‌یی نییه له باره‌ی ئه‌و کاندیدانه‌وه. کاک وه‌حید ده‌شڵێت هیچ کام له‌م کاندیدانه کاندیدی راستی نیین که داخوازی ناسنامه‌ی میللی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که‌مێک ته‌کان بده‌ن وه یاخود ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌یان هه‌بێت هیچ گۆڕانێک له سیستمی به‌ریوه‌بردن و په‌روه‌رده‌ییدا ئه‌نجام بده‌ن".