سیاسه‌تمه‌داری پاکستان و یاریچی ناوداری پێشوی کریکت عیمران خان لۆمه‌ی پارتیکی سیاسی نه‌یار ده‌کات بۆ کوشتنی ئه‌ندامێکی باڵای پارته‌که‌ی، له کاتێک ده‌نگده‌ران ئه‌مڕۆ ده‌نگ ده‌ده‌نه‌ه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی که یه‌که‌م جار له هه‌فته‌ی ڕابردودا به‌ڕێوه چون.
خان، سه‌رۆکی پارتی ته‌حریک-ی ئه‌نساف، لۆمه‌ی پارتی بزوتنه‌وه‌ی موته‌حێدا قوامی کرد له‌به‌ر کوژرانی زه‌هرا شاهید حسێن.
سه‌رۆکی موته‌حێدا قوامی ئه‌لتاف حسێن که دوور له‌وڵات و له له‌ندن ده‌ژیت ناپه‌سندی کوشتنی زه‌هرا حسێن-ی کرد.
پۆلیس ده‌ڵێت به‌لانی که‌م 2 چه‌کداری نه‌ناسراو له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌وه‌ی له که‌راچی ده‌ستڕێژیان لێکردبو دوو گولله‌ی به‌سه‌ری که‌وتبو له‌ڕێگای بردنی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له ده‌ست دا. وته‌بێژێکی پارته‌که‌ی کوشتنی ئه‌وه‌ی به کارێکی تێرۆریستی ناو برد.
زه‌هرا شه‌هید حسێن جێگری باڵای پارتی ته‌حریک-ی ئه‌نساف، بو که سێهه‌م ده‌نگی هێناوه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی هه‌فته‌ی ڕابردو و پارتی موته‌حێدا قوامی تاوانبار به فرت‌و فێل له ده‌نگدانه‌کان دا کرد.
ده‌نگدانی یه‌کشه‌ممه له ژێر بارێکی توندی ئاسایش، وڵامدانه‌وه‌یه به‌و ئیدعایانه.