نزیکه‌ی پێنج مانگ تێپه‌ڕی کردوه به‌سه‌ر دور که‌وتنه‌وه‌ی سه‌رۆک کۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی له گۆڕه‌پانی سیاسی وڵاته‌که‌ی، له‌پاش دوچار بونی به جڵته‌ی مێشك و ڕه‌وانه‌کردنی بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌کی ئه‌ڵمانیا که هه‌تا ئێستا له‌ژێر چاره‌سه‌ری پزیشکیدایه.
به‌م دواییه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق داوایان له سه‌رۆکی په‌رله‌مان کرد ڕێ و شوێنه قانونیـیه‌کان بگرێته به‌ر بۆ ده‌ستنیشان کردنی جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ پۆسته‌که‌ی تاڵه‌بانی، ئه‌و کاره‌ی که مشت و مڕی نایه‌وه و هه‌ندێ سیاسه‌توان وه‌ك به‌رهه‌م صالح ده‌ڵێت وروژاندنی ئه‌م بابه‌ته قه‌یرانی دیکه بۆ عێراق دروست ده‌کات.
پۆستی سه‌رۆك کۆماری عێراق وه‌ها تێڕوانینی بۆ ده‌کرێت که پشکی کورد بێت به‌تایبه‌تیش پشکی پارته‌که‌ی تاڵه‌بانی (یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان بێت) به‌م دواییه‌ش تێبینی جموجۆڵێکی چڕی به‌رپرسانی باڵای یه‌کێتی ده‌کرێت له ئێران‌دا، ئه‌مه‌ش گومانی دروست کردوه که تاران یارمه‌تی ده‌ری بڕیار وه‌رگرتن بێت له سه‌ر که‌سی جێگره‌وه‌ی تاڵه‌بانی.
که‌مال ڕه‌ئوف به‌ڕێوه به‌ری ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی شار پرێس و سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری شار، ده‌ڵێت به‌داخه‌وه کار‌و باری به‌ڕێوه‌بردن هه‌میشه له که‌شێکی نهێنیدا ئه‌نجام ده‌درێت، دور له ڕون بینیه‌وه.