له 14ی مانگی داهاتو(مانگی شه‌ش) ئێرانییه‌کان ده‌نگ ده‌ده‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌کۆمارێکی نوێ و هه‌روه‌ها نوێنه‌رانیان هه‌ڵده‌بژێرن بۆ شوراکانی شاروگونده‌کان.
له هه‌مانده‌م، " شوڕای نگهبان" ئێران ده‌ستی به لێکوڵینه‌وه له‌سه‌ر کارنامه‌ی ئه‌و که‌سانه کردووه که ناویان نوسیوه به‌وهیوایه له فیلتێری ئه‌م شوڕا به ده‌ستهه‌ڵاته تێپه‌رن و ببن به پاڵێوراوی هه‌ڵبژاردنه‌کان سه‌رکۆماری. سه‌باره‌ت به هاتنی هاشمی ڕه‌فسنجانی به پاڵێوراوی هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماری له دواساته‌کانی ناونوسیکردن، حه‌سه‌ن حاته‌می چاودێری سیاسی و ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستان ده‌ڵێت هاتنی هاشمی بارێکی دیکه‌ی داوه به هه‌ڵبژاردنه‌کان وکێشه‌ی بۆ
' ئوسولگه‌راکانیش' دروست کردووه. حاته‌می ده‌شڵێت هاشمی هه‌ست به مه‌ترسی گه‌وره ده‌کات، مه‌سه‌له‌ی ناو‌کی، مافی مرۆڤ و پێگه‌ی ئێران له باری ئێستای ناوچه‌که ئێرانیان خستۆته بارێکی تایبه‌تی که ئایا ئه‌م باره به‌رده‌وام بێت و وڵات به‌رۆ نه‌مان بڕوات یانیش بارێکی تر دروست بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر ده‌سته‌ڵات بمێننه‌وه.
حه‌سه‌ن حاته‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی شوراکانی شار‌و و گونده‌کان به گرنگ له قه‌ڵه‌م ده‌دات و ده‌ڵێت له‌وانیه هاسان بێت بڕیار بۆ به‌شداری نه‌کردن له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماری بدرێت به‌ڵام هاسان نیه بریار بۆ 'ته‌حریم' کردنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی شوراکان بدرێت. ئه‌و ده‌ڵێت ڕژێم به زیره‌کی و به‌مه‌به‌سته‌وه بڕیاری داوه ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه له یه‌ک ده‌مدا بکرێن.