ئه‌مڕۆ هه‌ینی 3س مانگی پێنج ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ریه. ئه‌م ڕۆژه له ساڵی 1993 له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان دیارکرا. سه‌بارت به ئازادی ڕاگه‌یاندن له عێڕاق و له گفتوگۆی له گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکادا، سۆزائیک دۆلێ به‌رپرسی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئه‌فریقا له ڕێکخراوی ڕۆژنامه‌وانانی بێ سنور بنکه له پاریس ده‌ڵێت باری ڕۆژنامه‌وانی له عێڕاق به‌ڕاستی مایه‌ی نیگه‌رانییه و ڕۆژنامه‌وانان ڕۆژانه هه‌راسان ده‌کرێن و ڕێگه‌یان پێ نادرێت ده‌ستیان به زانیاری ڕابگات بۆ ڕوماڵکردنی ڕووداوه‌کان. ئه‌و ده‌ڵێت ژماره‌یه‌کی زۆر ده‌زگای ڕاگه‌یاندن له عێڕاقدا هه‌یه به‌ڵام سه‌ربه‌خۆیی ڕاگه‌یاندن له ژێر پرسیار دایه.
سه‌باره‌ت به ئازادی ڕۆژنامه‌وانی له هه‌رێمی کوردستانی عێراق، سوزائیک دۆلێ ده‌ڵێت له‌وێش میدیای سه‌ربه‌خۆ نیه.
سه‌باره‌ت به ئازادی ڕۆژنامه‌وانی له هه‌رێمی کوردستانی عێراق، سوزائیک دۆلێ ده‌ڵێت له‌وێش میدیای سه‌ربه‌خۆ نیه.