به بۆنه‌ی 115 سـاڵڕۆژی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی، جه‌عفه‌ر کوردپور له نوروێژ له گفتوگۆی له گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا باسی دواترین ده‌نگ و باس سه‌باره‌ت به باری ڕۆژنامه‌وان خسرۆ و مه‌سعود کوردپور ده‌کات که به‌م دواییانه له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی ئێران گیراون و تائێستا به فه‌رمی هیچ تاوانیان نه‌خراوه‌ته پاڵ.
ئه‌و ده‌ڵێت برا ڕۆژنامه‌وانه‌کانی به شێوه‌ی نایاسایی گیراون و بنه‌ماڵه‌ی نیگه‌رانی ئه‌وانن و تائێستا هیچ هه‌واڵێکیان سه‌باره‌ت به ئه‌وان پێ نه‌گه‌یشتووه و نه‌یان توانیوه له گه‌ڵ پارێزه‌ریان په‌یوه‌ندی بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی"تاوان" ئه‌گه‌ر هه‌بێت به‌د‌ژیان ڕون بکرێته‌وه. ئه‌و ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده کاربه‌ده‌ستان چه‌ندین جار به‌ڵینیان داوه که خسرۆ و مه‌سعود کوردپور له مافی یاساییان که‌ڵک وه‌رگرن به‌ڵام تائێستا ئه‌م به‌ڵێنه‌یان به جێ نه‌گه‌یاندووه. جه‌عفه‌ر کوردپور ده‌ڵێت ئه‌رکی ڕۆژنامه‌وانانه گرفته‌کان بۆ خه‌ڵک ڕون بکه‌نه‌وه، و ئه‌وانیش هه‌روایان کردووه و هیچ کاری نایاساییان نه‌کردووه.