له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه پـێـکدادان له نێوان کۆمه‌ڵه جیاجیاکانی خوێندکارانی زانکۆی دیجله‌ی شـاری دیاربه‌کر هه‌ڵگیرسـاوه و هێزه‌کانی پـۆلیسیش گازی فرمێسـک ڕێژیان له به‌رامبه‌ریاندا به‌کارهێناوه.
پـێـکدادانه‌که له نێوان خوێندکارانی خاوه‌ن بیروباوڕی نه‌ته‌وه‌یی کورد و خوێندکارانی سه‌ر به کۆمه‌ڵی حزبوڵڵای ئیسلامی بووه و له ئاکامدا چه‌ند خوێندکارێـک برینداربوون.
ئایسه‌ل تۆغڵوک هاوسه‌رۆکی کۆنگره‌ی چڤاکی دیموکراتیک گه‌یشتووه‌ته شوێنی ڕووداوه‌که و ئه‌ویش له‌و نێوه‌دا برینداربووه. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی پارتی ئاشتی و دیموکراسی (به‌ده‌په) ئه‌وانیش بۆ هێورکردنه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌که گه‌یشـتوونه‌ته زانکۆکه.
خه‌جیجان فارقین په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له دیاربه‌کر ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه.