له سه‌روبه‌ندی توندبوونه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی عێراقدا، نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیر له به‌رده‌م لایه‌نگرانی پارته‌که‌یدا ڕه‌خنه له سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایی هاوبه‌شی سیاسی ده‌گرێت و پـێیوایه هاوبه‌شی لایه‌نه‌کان له ده‌سه‌ڵاتدا زۆر قه‌یرانی سیاسی به دوای خۆیدا هێناوه و به‌و هۆیه‌شه‌وه نه‌توانراوه هیچ پـێشـکه‌وتنێـک له‌سه‌ر ئاسـتی وڵات بێته‌کایه‌وه.
بۆ ده‌ربازبوونیش له‌م قۆناغه سه‌رۆک وه‌زیری عێراق به لایه‌نگرانی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و واقیعه‌ی ئه‌مڕۆ خۆی سه‌پاندووه به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا ناتوانێت لێی ده‌ربازبێت، جگه له‌وه‌ی بیر له‌وه بکاته‌وه که حکومه‌تێـکی زۆرینه‌ی سیاسی پـێـکبهێنێت.
له‌م باره‌یه‌وه عه‌دنان شه‌حمانی، په‌رله‌مانتاری سه‌ر به ئیتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا و هه‌روه‌ها ئه‌ندامێـکی باڵا له حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی که مالیکی سه‌رۆک وه‌زیر سه‌رۆکایه‌تی ئه‌و پارته ئیسلامیـیه ده‌کات، بۆ ده‌نگی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت نابێت ناکۆکی سیاسی بگاته ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی بیر له به‌رژه‌وه‌ندی دانیشـتوانی وڵات نه‌کرێته‌وه و هه‌موو ڕێگه‌یه‌ک بگیرێته‌به‌ر له لایه‌ن هاوبه‌شه‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌وه بۆ په‌کـخسـتنی حکومه‌ت و دروسـتکردنی واقعێـکی تاڵ بۆ خه‌ڵـکی عێراق.
شه‌حمانی ده‌ڵێت جێگه‌ی قبوڵ نیـیه که‌سانێـک له ژێر سێبه‌ری حکومه‌تدا بانگه‌واز بۆ خۆپـیشـاندان و به‌رپاکردنی شۆڕشی جه‌ماوه‌ری دژ به حکومه‌ت بکه‌ن. هه‌موو ئه‌مانه پـێچه‌وانه‌ی حکومه‌تی هاوبه‌شی نیشـتیمانیـیه.